له نوێترین رووداودا حكوومه‌تی ئیتاڵیا ره‌گه‌زنامه‌ی له مامۆستایه‌كی ئاینی وه‌رگرته‌وه كه خه‌ڵكی میسره، وا دیاره پێشتر له خۆپێشاندانه‌كان دژی ئیسرئیل به‌شداری كردووه و هه‌وڵی داوه بیری توندوتیژی له‌و وڵاته په‌ره پێ بدات.
مه‌لاكه به ناوی شێخ شاهینه و له‌م رۆژانه‌دا ئیتاڵیا به فه‌رمی ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێ وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی خستووه‌ته ناو دڵی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و وڵاته ده‌ژین، دوای به‌شداریكردنیان له خۆپێشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئیسرائیل، ره‌گه‌زنامه‌یان لێ بستێنرێته‌وه.
مه‌لا شاهین له نۆی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له خۆپێشاندانێكدا به‌شداریی كردووه، ته‌نیا به خۆپێشانده‌رێكی ئاسایی ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو له رێگه‌ی مایكێكه‌وه قسه‌ی توندی گوتووه و هانی توندوتیژی داوه و دژی ئیسرائیل دروشمی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌كی كوردی نیشته‌جێی ئیتاڵیا، به ''وشه''ی راگه‌یاند، میدیاكانی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ هه‌واڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ره‌گه‌زنامه له‌و هاووڵاتییه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك میسرییه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
جێی باسه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له شاره جیاوازه‌كانی ئیتاڵیا، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان جار خۆپێشاندان دژی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چووه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و خۆپێشاندانانه‌دا به‌شدار بوون، هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵاتین كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه.
ئه‌و هاووڵاتییه روونی كرده‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆری په‌نابه‌ر یان ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵیایان هه‌یه و له خۆپێشاندانه‌كاندا به‌شدارییان كردووه، ئه‌و ترسه‌یان لێ نیشتووه به هه‌مان چاره‌نووسی شێخ شاهین بگه‌ن.