له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی لانی كه‌م 260 حوكمدراو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه. ئه‌و ئاماره به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی رابردوودا 106% زیادی كردووه، چونكه له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 126 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له ئێران له سێداره دراون، 35 كه‌سیان كوردن و به‌و پێیه زیاتر له 13%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سێداره دراون كورد بوون.
له سه‌رجه‌م ئه‌و 260 كه‌سه‌ی له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له سێداره دراون، ته‌نیا دوو حاڵه‌تیان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئێران و ماڵپه‌ڕه پێوه‌ندیداره‌كان به ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سزای له سێداره‌دانی چوار كه‌س به نهێنی و بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا جێبه‌جێ كراوه.
زۆرترین هۆكاری له‌سێداره‌درانه‌كان، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌سته‌وه بووه كه 135 حاڵه‌ت واتا 52%ی كۆی حاڵه‌ته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها 119 كه‌س به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون.
له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ مانگێك هێنده‌ی مانگی رابردوو له ئێران خه‌ڵك له سێداره نه‌دراون، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته مه‌به‌ستی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمانه ئه‌وه‌یه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ بڵاو بكاته‌وه و خه‌ڵك چاوترسێن بكات.