سبەینێ ئاهەنگێک بۆ منداڵانى خاوەن پێداویستیی تایبەت ساز دەکرێت

:: PM:11:27:02/12/2025 ‌
لە ڕۆژی جیهانیی منداڵانى خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە شارى هەولێر سەنتەرى هێلینا ئاهەنگێکى تایبەت بۆ منداڵانى خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕێک دەخات و دیارییان بەسەردا دابەش دەکات.

د. محەمەد حەسەن، بە "وشە"ى ڕاگەیاند، سبەى چوارشەم، سێی کانوونى یەکەمى 2025، سەنتەرى هێلیناى حکوومى ئاهەنگێکى تایبەت لەناو باڵەخانەى سەنتەر بۆ منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت ساز دەکرێت.

د.محەمەد زیاتر گوتى، ئامانجمان لەم سازدانى ئەم ئاهەنگە دڵخۆشکردن و پێشکەشکردنى دیاریی تایبەتە بۆ منداڵانى خاوەن پێداویستیی تایبەت لەم ڕۆژەدا، کە ڕۆژى جیهانیی منداڵانى خاوەن پێداویستیی تایبەتە.


وشە/فەیسەڵ شێخانى


وشە - سه‌رخێڵ هاشم