وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، به گشتی 20 هه‌زار عێراقی له كه‌مپی هۆل گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق و ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی له كه‌مپه‌كه ماونه‌ته‌وه، كه‌متره له چوار هه‌زار كه‌س.
كه‌ریم نووری جێگری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی داوه، كه‌مپی هۆل له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ناوه‌ندێكی زۆر مه‌ترسیداره بۆ په‌ره‌سه‌ندنی بیری توندئاژۆیی، چونكه گرووپه تیرۆریستییه‌كان چالاكن و به‌هۆیه‌وه كه‌مپه‌كه بووه‌ته بۆمبێكی كاتژمێری و هه‌موو ساتێك مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی عێراق و هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دوێنێ 240 خێزانی عێراقی له كه‌مپی هۆله‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه عێراق كه ژماره‌یان ده‌گاته 865 كه‌س، به‌مه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س و ته‌نیا چوار هه‌زار عێراقی له كه‌مپه‌كه ماون.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه به واتای داخستنی دۆسیه‌كه نییه، به‌ڵكو كاره سه‌ره‌كییه‌كه له‌وێ ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ده‌بێت له ژێر چاودێریدا بن، په‌روه‌رده بكرێن و ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵگه بكرێن.
به گوته‌ی نووری له پارێزگاكانی ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ كه ئاواره عێراقییه‌كانی بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ناهی نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه.
له كۆتاییدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، له رووی دارایی و ته‌كنیكی هاوكاریی عێراق بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پرسه به ته‌واوی رزگاری ببێت كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو دنیا.