پێشمەرگەیەكی بریندار بەدەستی ئەوانەی چەكیان لە خۆپێشاندانەكان بەكار هێناوە گیانی لە دەست دا

:: AM:09:15:04/12/2025 ‌
دوای بەكارهێنانی چەك لە خۆپێشاندانەكەی گوندی لاجان و خەبات لەلایەن كۆمەڵێك تێكدەر، لە دەرەوەی خۆپێشاندانەكە پێشمەرگەیەك بریندار بوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

دوای برینداربوونی چەندان كەس لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی گوندی لاجانی شارەدێی گوێڕ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بریندارێكیان كە ئەندامی هێزە تەناهییەكان بووە، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە و بەوەیشەوە گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو رووداوەوە بوو بە دوو كەس.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەعات 3:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەم، تەرمی ئەو بریندارەیان هێناوەتە پزیشكی داد و توێكارییان بۆ كردووە و رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.

ئەوەش زانراوە، كەسەكە تەمەنی 21 ساڵ بووە و خەڵكی سۆرانە و پێشمەرگە بووە، لە فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدا بووە.

ئەو كەسە لەلایەن ئەو تێكدەرانەی تەقەیان لە هێزە تەناهییەكان كرد، بریندار بووبوو و ئەمڕۆ گیانی سپارد.



وشە - رامیار جەواد