سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی باوكی رێواز فایق سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە، ئەوەش دەقەكەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز د. ڕێواز فایق سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
4ی كانوونی یەكەمی 2025