وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی شێواندنی گۆڕستانی كریستیانەكانی كۆیە دەكات.
لە راگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لەلایەن كەسانی گێرەشێوێن لە شاری كۆیە و گۆڕستانی كریستیانەكان، ژمارەیەك كێل و قەبری كریستیانەكان شكێنراون، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئیدانەی ئەم كارە تێكدەرانە دەكەین، كە دژی مێژووی ھاوبەش و پێكەوەژیانی ئاینییە، داوا لەدەزگا و لایەنە پێوەندیدارەكانی كۆیە دەكەن، بەدواداچوون بكرێ و بكەرانی ئەم كارە ترسنۆكانەیە دەستنیشان بكەن و دواتر ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كەسوكاری كۆچكردووان دڵنیا دەكەنەوە، كە وەزارەتیان ھەموو گۆڕەكان وەك خۆی نۆژەن دەكاتەوە.