بەپێی ئاماری مانگانەی ژن نیوز، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، لە توركیا و باكوری كوردستان 23 ژن كوژراون، هەشت ژنیش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.
لە هەواڵی دەزگاكەدا هاتووە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، لە توركیا و باكوری كوردستان 23 ژن و سێ منداڵ لەلایەن پیاوانەوە كوژراون، هەروەها هەشت ژن و سێ منداڵ بەشێوەی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەشێكی زۆری ئەو ژنانە لەلایەن كەسە نزیكەكانیانەوە كوژراون، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزترین ئاماری توندوتیژیی لە شاری ئیستانبوڵ تۆمار كراوە كە دەگاتە چوار كەس.