حوسێن كوردنژاد كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمیستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌یان ساڵ بوو له سوید ده‌ژیا، چه‌ند ساڵێك ده‌بوو گه‌ڕابووه‌وه هه‌ولێر و له سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان چالاكی هه‌بوو، شه‌وی رابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
كه‌سێكی نزیك له حوسێن كوردنژاد وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بۆ ''وشه''، باسی له‌وه كرد كه حوسێن كوردنژاد ماوه‌یه‌ك بوو تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووبوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه چه‌ند جارێك سه‌ردانی سویدی كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام خۆی گوتبووی له سوید پێیان چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو، بۆیه‌ش گه‌ڕابووه‌وه له هه‌ولێر چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كرد و له هه‌مان كاتدا له چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام بوو.
له‌مدواییانه‌دا دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سایه‌تییه زۆرباش بووبوو، به‌ڵام به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه له‌پڕ دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
هاوکات سەرۆ قادر رۆشنبیر و چاودێری سیاسی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی حوسێن کوردنژادی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی حوسێن کوردنژاد تێکۆشەر و ڕۆشنبیر و توێژەری بەتوانا و هاوکاری چواردە ساڵەی ئەنستیتیۆتی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان دوێنێ ئێوارە کت‌وپڕ کۆچی دوایی کرد.
ئەو وێڕای سەرەخۆشیکردن لە کەوسوکاری کۆچکردوو ئاماژەی داوە کە کۆچی کوردنژاد زیانێکە لە ڕۆشنبیریی هاوچەرخی کورد و بۆشاییەکی فرەی لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان دروست کرد.
جێی باسە حوسێن كوردنژاد خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بوو له جیۆگرافیای ئابووری و له هه‌مان كاتدا ماسته‌ری له گه‌شه‌پێدانی دیمۆكراسی له زانكۆی ئۆپسالای سوید ته‌واو كردبوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌نستیتیوتی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێك وتار و سیمینار و لێكۆڵینه‌وه‌ی له بواری ئابووری و سیاسی پێشكه‌ش كردووه.
حوسێن كوردنژاد كه‌سێك زۆر قسه‌خۆش بوو. ئه‌و له دوای شۆڕشی ئێران تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بووبوو و پێشتر له حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا چالاكی هه‌بووه، له‌مدواییانه‌دا زیاتر به ژیانی ئه‌كادیمیی خۆیه‌وه خه‌ریك بوو و دواین به‌رهه‌می بریتییه له وه‌رگێڕانی كتێبێكی گرنگی ئابووری له ژێر ناوی ''بازاڕ چییه؟ كه ده‌زگای موكریانی چاپی كردووه.
ئه‌و خه‌ڵكی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی رۆشنبیری ئه‌و شاره پێگه‌یشتبوو، كوڕی دكتۆر یوسف كوردنژاد بوو كه دكتۆرای له یاسا و ماف‌دا هه‌بوو.
كوردنژاد كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، بۆیه وتار و توێژینه‌وه ئابوورییه‌كانی زیاتر ره‌هه‌ندێكی نیشتمانی‌یان هه‌بوو. ئه‌و پێی وابوو پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی كورد به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌موو مێژووی كوردستان، له ئاستێكی جیاواز و به‌رزدایه. پێی وابوو ئه‌گه‌ر له ئیداره‌دانی كاروباری ناوخۆیی به گشتی و ئابووری به تایبه‌تی كورد زیاتر خۆی ماندوو بكات، ئه‌وا ئاسۆی گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان زۆر ڕوونتر ده‌بێت. ئه‌و به ئه‌ركی هه‌مووانی ده‌زانی بۆ پاراستن و پێشخستنی هاوده‌نگی و یه‌كگرتوویی ناوخۆیی هه‌وڵ بده‌ن.