دەرهێنەرێكی ناوداری هۆڵیوود و هاوسەرەكەی بە دەستی كوڕەكەیان دەكوژرێن

:: AM:11:28:15/12/2025 ‌
ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی لۆس ئەنجیلۆس و هەر لە شارەكەدا، تەرمی دەرهێنەرێكی ناوداری دنیای هۆڵیوود و هاوسەرەكەی كە ئەویش بەرهەمهێنەرە، لەناو ماڵەكەی خۆیان دۆزرانەوە، بەپێی گوتەی پۆلیس، بكوژەی ئەو دوو هاوسەرە كوڕەكەی خۆیانە و لێكۆڵینەوەیش رژدیش لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 15ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، لە ناوچەی برینتوود لە شاری لۆس ئەنجیلۆس، پۆلیس تەرمی رۆب راینەری دەرهێنەری سینەمای و میشێل سینگەر راینەری بەرهەمهێنەر كە هاوسەری یەكترن دۆزیوەتەوە، دەركەوتووە هەردوو هونەرمەند كوژراون و بەپێی  لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بكوژەكەیان ناوی "نیك"ـە و كوڕی خۆیانە و بە "چەقۆ" لێی داون.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی دوێنێ رووداوەكە رووی داوە، كاتێك پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، دووپات كراوەتەوە كە رۆب /78 ساڵ/ و هاوسەرەكەی میشێل /68 ساڵ/ پێكەوە بە لێدانی "چەقۆ" كوژراون، بۆیە دەستبەجێ لێكۆڵینەوە دەست پێ كردووە و ئاشكرا بووە كە بكوژەكە نیك /32 ساڵ/ی كوڕیانە، تا ئێستەیش لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە خێزانی قوربانییەكان لە گۆڤاری "فارتی" بڵاویان كردووەتەوە و دەڵێن، بەخەمێكی زۆرەوە، رۆیشتنی میشێل و رۆب راینەر رادەگەیەنین، ئێمە بەهۆی ئەو زیانەوە وێران بووین.

رۆب راینەر لە ساڵی 1947 لە نیویۆرك لە دایك بووە و بە یەكێك لە دەرهێنەرە ناودارەكانی هۆڵیوود دێتە ژمار، بەتایبەتی لە فیلمەكانی  This Is Spinal Tap و Stand By Me و When Harry Met Sally.، هەروەها دەكاتە كوڕی كارڵ راینەری ئەكتەری ناوداری بواری كۆمیدیا، دایكیشی ئەكتەری ناوداری و گۆرانبێژ ئیستیل لیبۆستە.

رۆب و میشێل لە ساڵی 1989 هاوسەرگیرییان كردووە و بووەنە خاوەنی سێ كوڕ، ئەوانیش جیك و نیك و رومی.

تا ئێستە ئەوە ئاشكرا نەكراوە كە ئایا كوڕەكەیان "نیك كە تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكەیە، لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە یان نا.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د