دوو حوكمدراوی كورد به‌ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌یتیوه‌ند و كیوومه‌رس به‌هرامی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی كه‌ره‌ج له سێداره دران، ئه‌وان پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، عه‌لی ئه‌یتیوه‌ند ته‌مه‌ن 35 ساڵ سێ ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان، كیوومه‌رس به‌هرامی ته‌مه‌ن 29 ساڵیش دوو ساڵ پێشتر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له گرتووخانه‌ی ورمێ، ژنێكی كورد به ناوی سدیقه قوربانی له سێداره درا كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه و نیشته‌جێی گوندی گۆگته‌په‌ی سه‌ربه ناوچه‌ی تاناكاریی ورمێ بوو. ئه‌و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی ئاوات قه‌هره‌مانی زڕكچی خۆی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
جێبه‌جێكردنی سزای سێداره له ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و كه‌م ساڵ هه‌بووه هێنده‌ی ئه‌مساڵ له ئێران خه‌ڵك له سێداره درابن.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، سزای سێداره‌ی لانی كه‌م 260 حوكمدراو له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌و ئاماره به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی رابردوودا، 106% زیادی كردبوو، چونكه له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 126 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو.