سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شیرین خانی كچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شیرین خانی كچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان دكتۆر شێخ مادح شێخ
عوسمان نەقشبەندی،
خانەوادە و تەریقەتی نەقشبەندی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شیرین خانی كچی جەنابی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی و خوشكی جەنابی شێخ عوسمان نەقشبەندیمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی موریدان و مەنسوبانی تەریقەتی نەقشبەندی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
16ی كانوونی یەكەمی 2025