نیڤین مەندوور كە خاتوونە هونەرمەندێكی میسرییە، ئاگر لە ناو شوقەكەی كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە، هاوڕێیەكی جۆری رووداوەكەی گێڕاوەتەوە كە نیڤین بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 17ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، هونەرمەند شەریف ئیدریس كە ئەكتەرێكی دیاری میسرە، مردنی خاتوونە هونەرمەند نیڤین مەندووری بڵاو كردووەتەوە و پێی وایە بە مردنی ئەو خاتوونە هونەرمەندە، خەمی زۆری بۆ خواردووە و داوا لە خودا دەكات بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات. ئەو هونەرمەندە جۆری رووداوەكەی مردنی نیڤینی بۆ میدیاكان گێڕاوەتەوە.
شەریف ئیدریس دەڵێت، نیڤین لە شوقەكەی خۆی لە ئەسكەندەیە بووە كە ئاگرێك لە ماڵەكەی كەوتووەتەوە، "بێ ئەوەی روونی بكاتەوە ئاگرەكە بەهۆی چی بووە"، كاتێك دەوروبەری لە دراوسێكانی پێیان زانیوە و ویستوویانە بۆ نەخۆشخانەی بگوازنەوە، بەڵام بەهۆی دووكەڵی زۆری ئاگرەكەوە، خنكاوە و گیانی لە دەست داوە.
نیڤین مەندوور كە تەمەنی گەیشتبووە 53 ساڵ، لە ساڵی 2003وە هاتە ناوەندی هونەری و وەك ئەكتەرێك بەشداریی لە چەندان كاری سینەمایی و درامایی و شانۆیی كردووە. بەتایبەتی بە فیلمی سینەمایی "اللی بالی بالك" زیاتر ناوباونگی دەكرد. بەڵام ماوەیەك بوو لە كاری هونەری دوور كەوتبووەوە.