شەوی رابردوو، ئەكتەر و دەرهێنەری كورد و شاری هەولێر زوهێر عەبدولمەسیح، كۆچی دوایی كرد.
زوهێر رۆڵی لە چەندین دراما و فیلم بینیوە، لە منداڵی لەبەر ئەوەی باوكی مامۆستا بووە گواستراونەتەوە بۆ شارۆچكەی (ئەلقۆش) خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو دەكات دواتر دەگەڕێتەوە هەولێر و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەكات.
زوهێر دەرچووی ئەكادیمیای هونەرەجوانەكانی بەغدا 1972 – 1973 ساڵی 1969 بۆ یەكەمجار لە شارۆچكەی عەنكاوە كاری دەرهێنانی شانۆگەری (مۆمدانی مەتران) ئەنجام دەدات لە نووسینی (ڤیكتۆر هۆگۆ) ساڵی 1970 كە بەشی نواندن دەكرێتەوە لە رادیۆی بەغدا زوهێر عەبدولمەسیح و چەند هونەرمەندێكی تر لەم ڕادیۆیە كار.
ساڵی 1970 بۆ یەكەمجار بەشداری لە نواندنی درامای (نەفرەت لێكراو) كردووە و دواتریش لە چەندین بەرهەمی وەك (لانەوازان)، (مەرەزە) و (خولەی چەخماخە) وەك ئەكتەر و یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداریی كردووە.
ناوی تەواوی (زوهێر عەبدولمەسیح ئیلیا)یە، ساڵی 1948 لە شارۆچكەی عەنكاوەی شاری هەولێر، لەدایك بووە.