مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی كانوونی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی ئانۆ جەوهەر ئانۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كردووە و تێدا هاتووە:
بۆ كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان هونەرمەندی ناسراوی كوردستان زوهێر عەبدولمەسیح، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم .
زوهێر عەبدولمەسیح ئەكتەر و دەرهێنەرێكی نیشتمانپەروەری دیاری كوردستان بوو كە خزمەتێكی زۆری سینەما و دراما و شانۆی كوردی كردووە .
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.