لە پەیامێكدا، سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
دەقی پرسەنامەكە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
هەواڵی كۆچی دوایی (زوهێر عەبدولمەسیح)ـی مامی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین.
لەخودای گەورە داواكارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
21ی كانوونی یەكەمی 2025