شه‌هێن مه‌حموودی كه چه‌ند ساڵێكه له ئه‌وروپا ده‌ژی و ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجی هه‌یه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتڵاعاتیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌رانا، شه‌هێن خه‌ڵكی سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و دیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ كراوه سه‌ردانێكی ده‌زگای ئیتڵاعات بكات، له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و خێزانه‌كه‌ی گوتوویانه ئاگایان له چاره‌نووسی كچه‌كه‌یان نییه.
خێزانه‌كه‌ی ئاشكرایان كردووه نازانن ته‌نانه‌ت چ تۆمه‌تێك به‌سه‌ر كچه‌كه‌یان سه‌پێنراوه، هیچ كه‌سێك هۆكاری ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌ی كچه‌كه‌یانی پێ رانه‌گه‌یاندوون.
شه‌هێن مه‌حموودی له دایكبووی 1979 و خه‌ڵكی سه‌قزه و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌قز، هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تازه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به رووداوه‌كه‌یان زانیوه.
جێی باسه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپییان هه‌یه و سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن له ژێر مه‌ترسیدان، ئێران زۆرجار ئه‌وانه ده‌گرێت و تۆمه‌تێكیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت و له رێی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌وه هه‌وڵی وه‌رگرتنی باج له ئه‌وروپییه‌كان ده‌دات.