زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌بانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دواییان كرد، پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" لیستێكی به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی بواری سینه‌ما و نواندنن، به شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نێكی مامناوه‌ندیدا دنیایان جێهێشتووه.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا خاتوونه هونه‌رمه‌ند سومه‌یه ئولفی له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد، به‌دوایدا پێگه‌كه لیستێكی درێژی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانی به‌هۆی هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه دنیایان جێهێشتووه. هونه‌رمه‌ند فارووق فیشاوی كه هاوسه‌ری پێشووی سومه‌یه بوو، ئه‌ویش به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له ساڵی 2018 و له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له چیرۆكێكی هاوشێوه‌یشدا له ساڵی 2005 هونه‌رمه‌ندی ناودار ئه‌حمه‌د زه‌كی و له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا، پێشتر تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بوو و له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی "حه‌لیم" كه‌وت و بووه قوربانی ئه‌و نه‌خۆشییه و كۆچی دوایی كرد. پێشتریش هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی خاتوونه ئه‌كته‌ر هاله فوئاد، له ساڵی 1993 تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا كۆیی دوایی كرد.
له ساڵی 2015یشدا ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای میسری و عه‌ره‌بی نوور شه‌ریف، له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بووه و به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كرد. هاوكات هونه‌رمه‌ندی ناودار مه‌حموود عه‌بدولعه‌زیز له ساڵی 2015 تووشی شێرپه‌نجه بوو و نه‌خۆشییه‌وه ته‌واوی جه‌سته‌ی گرته‌وه، ئه‌ویش له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
مێرنا موهه‌ندیس كه ئه‌ویش ئه‌كته‌ری ناوداری هه‌مان وڵاته، تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوو و له ساڵی 2015دا له ته‌مه‌نی 37 ساڵی كۆچی دوایی كرد. ساڵێك به‌رله‌ویش له ساڵی 2014دا خاتوونه هونه‌رمه‌ند مه‌عالی زاید، تووشی شێرپه‌نجه بوو و له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند مسته‌فا فه‌همی ساڵی پار له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مێشكه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و لیسته‌ی "عه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناوی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی دیاری تێدایه كه به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دواییان كردووه، ئه‌وانیش بریتین له سه‌نا یونس، فاتن فه‌رید، ناهید شریف، عامر مونیب، فائیزه ئه‌حمه‌د، مه‌مدووح وافی و نه‌عیمه عاكف.