پۆلیسی سلێمانی بۆ سەری ساڵ یارییە ئاگرینییەكانی قەدەغە كرد

:: PM:02:34:25/12/2025 ‌
پۆلیسی سلێمانی یارییە ئاگرینەكانی لە شارەكەدا قەدەغە كرد، لە كاتێكدا هیچ ئاهەنگێكی فەرمی لە سلێمانی بۆ سەری ساڵ ناكرێ‌. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی كانوونی یەكەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە لە كاتی دەربڕینی خۆشـی و ئاهەنگەكـانی سەری ساڵدا، دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی تەقەمەنی و یـارییە ئاگـریـنـەكـان، تـا ڕووبـەڕووی ڕووداوی نەخوازراو و لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە.

هۆشدارییەكەی پۆلیسی سلێمانی لە كاتێكدایە كە پێشتر پارێزگاری شارەكە رای گەیاندبوو، بۆ جەژنی سەری ساڵ هیچ چالاكی و ئاهەنگێكی فەرمی ناكەن. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم