مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری، دایكی شوان زراری، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ناوبراو كرد.
دەقی پرسەنامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران:
بەڕێز شوان زراری؛
بۆ كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت".
مەسروور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان