سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مستەفا بەگی جاف دەکات

:: PM:09:14:29/12/2025 ‌
سەرۆک  بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مستەفا بەگی جاف دەکات، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی خوالێخۆشبوو مستەفا بەگی جاف.

ئەمڕۆ دووشەم 29ی کانوونی یەکەم، سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی بەگزادەکانی جاف کرد، بەهۆی کۆچی دوایی خاتوو (ئیقبال کەریم بەگی جاف).

لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی مستەفا بەگی جاف و بەگزادەکانی جاف و خزم و دۆستانیان کردووە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان زانیوە.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە "لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت".


وشە - پۆڵا مەحموود