تۆمەتباری کوشتنی دوو کەسەکەی شاوێس گیرا "ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە"

:: PM:07:48:30/12/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گرتنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی شاوێس، پیاوێک و ئافرەتێکی کوشت.

ئەمشەو سێشەم 30ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە تاوانێکی کوشتن لە کۆمەڵگەی شاوێس ئاگادار کرانەوە، تیمەکانیان دەستیان بە بەدواداچوون کرد.

ئاسایش ڕوونی کردووەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار (ی. ف. ڕ)یان گرتووە کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەپێی ددانپێدانانەکەی، تۆمەتبارەکە لەسەر "کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی" هەڵساوە بە کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (أ. ف. ڕ) و پیاوێک بە ناوی (و. ا).

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر تۆمەتبار گیراوەتە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئاراستەی دادگا کراوە.


وشە - پۆڵا مەحموود