رۆژێك كرایە پشوو

:: PM:03:45:12/01/2026 ‌
بەپێی بڕیارێكی عێراق ڕۆژی 15ـی كانوونی دووەم پشووی فەرمی دەبێت و پشووەكە بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیمام مووسا كازمە، بۆ هەرێمی كوردستانیش بڕیاری كۆتاییتان بۆ بڵاو دەكەینەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەم 15ی 1ی 2026ی لە داودەزگا حكوومییەكانی بەغدا و چەند شارێكی كردە پشوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، پشووەكە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام مووسای كازم دراوە، پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئەو ڕۆژە دەكەوێتە پێنجشەمی هەفتەی داهاتوو، لەبارەی هەرێمی كوردستان "وشە" بەدواداچوونی كرد، لە هەرێمی كوردستان نابێتە پشوو و دەوام ئاساییە.



وشە - رامیار جەواد