بانگەوازێكی بەپەلە ئارستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكرێت

:: PM:05:28:12/01/2026 ‌
بانگەوازێكی بەپەلە ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكرێت لەلایەن كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە مرۆییە سەختەی ڕووی لە عەفرین كردووە.

ئەوان داوا دەكەن، لە ڕێگەی دامەزراوەی خێرخوازیی بارزانییەوە هاوكارییە مرۆییەكانیان بگەیەننە دەست لێقەوماوان و ئاوارەكانی ئەو ناوچەیە.

ئەم بانگەوازەی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە كاتێكدایە، خەڵكی عەفرین بەهۆی سەرما و سۆڵەی توند و هاتنی ژمارەیەكی یەكجار زۆری خێزانە ئاوارەكان، لە دۆخێكی مرۆیی زۆر دژواردا دەژین، بە جۆرێك كە پێداویستییەكان لە توانایاندا نییە. 

پێشتر دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین و حەلەب، ڕۆڵێكی دەستپێشخەر و سەرەكی لە پێشكەشكردنی یارمەتییەكان هەبووە.

كۆنفیدراسیۆن باس لەوە دەكەن، دۆخی عەفرین پێش ئەوەی ڕەهەندی سەربازی یان سیاسیی هەبێت، پرسێكی مرۆییە و پێویستی بە بەرپرسیارێتییەكی گشتی هەیە بۆ سەرخستنی هەوڵە یارمەتیدەرە هەنووكەییەكان.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم