پرسەنامەیەك لە مەسروور بارزانییەوە

:: PM:06:52:17/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رووناكبیر خەڵات عومەر بڵاو كردەوە. 

لە پەیامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دوایی نووسەر و ڕووناكبیری ناسراوی كوردستان خەڵات عومەر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

هەروەها دەڵێ‌، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم