هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە رۆژئاوا

:: AM:10:28:21/01/2026 ‌
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكیی گەیاندە ئاوارەكانی تەبقە لە عەفرین، ئەوەیش دوای گرژییەكانی ئەمدواییە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی كانوونی یەكەم، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاوی كردەوە، لە بەردەوامی چالاكییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشێوەیەكی خێرا هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكیی گەیاندە ئاوارەكانی تەبقە لە كەمپی كەفەروم لە شاری عەفرین.

باس لەوەش كراوە، دوای گرژییەكانی ئەمدواییە، خەڵكی تەبقە ناچار بوون شارەكەیان بەجێ بهێڵن و بەرەو ناوچەكانی عەفرین ئاوارە بوون، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە خێرایی پێداویستییە سەرەتاییەكانی وەك هاوكاریی خۆراك، ناخۆراكی، خزمەتگوزاریی پزیشكی و مرۆییان بۆ دابین كردن.



وشە - رامیار جەواد