سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شاكەلی و تەواوی دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم.
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی كانوونی دووەم، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەر و دیاری كوردستان و سنووری گەرمیان و وەزیری پێشتری ئەوقاف و كاروباری ئاینی (شێخ محەمەد شاكەلی)ـمان پێ گەیشت.
سەرۆك دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شاكەلی و تەواوی دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.