نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی بڵاو كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پرسەنامەكەیدا نووسیویەتی، بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین، كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی كوردستان و وەزیری پێشتری ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شاكەلی، سەرەخۆشی لە كەسوكاری دەكەم.
هەروەها دەڵێ، لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
دووپاتی كردووەتەوە كە خوالێخۆشبوو هەمیشە بە دڵسۆزی خزمەتی بە گەل و وڵاتەكەی كردووە. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر.