لە كۆبانێ‌ چوار منداڵ لە سەرما رەق بوونەوە

:: AM:10:31:24/01/2026 ‌
بەرپرسێكی رێكخراوی مانگی سووری كوردی رای دەگەیەنێت، بەهۆی بەفربارین و سەرمای زۆرەوە، چوار مانگ لە كۆبانێ ڕەق بوونەوە و گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ شەموو 24ـی كانوونی دووەم، هەدیە عەبدوڵا هاوسەرۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری كوردی ڕای گەیاند، بەهۆی بەفربارین و سەرمای زۆرەوە، چوار مانگ لە كۆبانێ ڕەق بوونەوە و گیانیان لە دەست دا.

ئاماژەی بەوەش داوە، بەهۆی شەڕی ناوچەكەوە خەڵكیكی زۆر ئاوارە بوون و ڕوویان لە كۆبانێ كردووە، ئێستە بێجێ و بێڕێن و شارەكە بەدەست گەمارۆیەكی قورسەوە دەناڵێنێت كە ژیانكردن تێیدا ئەوپەڕی دژوارە، خەڵك لە پێدوایستییە سەرەتاییەكان بێبەشن.

ئەو كاربەدەستەی ڕێكخراوەكە گوتی، گەمارۆدانی سەختی شارەكە هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكانی پێوەست بە پاكوخاوێنی ژینگە، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستیی گشتی دەبێت و ئێستەش كەرتی تەندروستی و مرۆیی لە كۆبانی مەترسیی تەواوی لەسەرە و وا بڕوات كارەسات دەقەومێت.



وشە - رامیار جەواد