سكاڵا كورد بۆ ئەو ستەمەی شەرع دەیكات برایە لای پێغەمبەر

:: PM:01:33:26/01/2026 ‌
مامۆستایەكی ئاینی رای دەگەیەنێت، لە خزمەت پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) گوتم، ئەی پێغەمبەر گیان من لە كوردستانەوە هاتووم، لە وڵاتەكەی جابانی كوردییەوە سكاڵام لە ئەحمەد شەرع و هاوشێوەكانی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی كانوونی دووەم، مامۆستا نیازی هەورامانی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی پێكەوەژیان، لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە، لە شاری مەدینەی منەوەرەم لە خزمەت پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) و لە بەردەم پێشەوایان ئەبوبەكر و عومەر (ڕەزای خوایان لێ بێت)، سكاڵای مەزڵوومیەتی گەلی كوردی هەر چوار پارچەكەم گەیاند.

دەشڵێت، لە خزمەت پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) گوتم، ئەی پێغەمبەر گیان من لە كوردستانەوە هاتووم، لە وڵاتەكەی جابانی كوردییەوە سكاڵام لە ئەحمەد شەرع و هاوشێوەكانی هەیە، كە بێ باكانە و بە ناشەرعی كوردانی ڕۆژئاوا ماڵ وێران دەكات و قەتڵوعامی میلەتە بێ تاوانەكەمان دەكات.

سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی پێكەوەژیان دەشڵێت، لە سكاڵاكەمدا گوتم ئەی پێغەمبەری خوا، بۆنی گەلەكۆمەكییەك دەكەم بەرانبەر بە میلەتەكەم، داوام لە خوای تەعالایە كورد و كوردستان بپارێزێت.



وشە - رامیار جەواد