"وشە" زانیاری نوێ‌ لەسەر كوشتنی سێ‌ ئەندامی خێزانێك لە هەولێر بڵاو دەكاتەوە

:: PM:08:27:26/01/2026 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكێكی هەولێر، تەرمی سێ‌ هاووڵاتی لە ماڵەكەی خۆیان دۆزرانەوە كە دایك و باوک و كوڕەكەیان بووە، عەبدولرەحمان تەمەن /65/ ساڵە خانەنشینە و خێزانەكەیشی مامۆستا بووە و كوڕەكەیشیان ئەندازیار بووە. 

"وشە" بەدواداچوونی لەسەر رووداوەكە كرد و دەركەوت كە ئەو خێزانە خەڵكی "چۆم حەیدەرن" لە سنووری كۆیە و ماوەیەكی زۆرە لە هەولێر نیشتەجێین، نزیكەكانیان دەڵێن، هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتییان نەبووە. 

سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، دیار نییە كە رووداوەكە كەی رووی داوە، بەڵام تەرمەكان ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە و دوو لە تەرمەكان هێمای ئەوەیان پێوە دیارە كە خنكێنراون. 

هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە دز چووەتە ئەو ماڵە و كەسەكەیش بینراوە كە ئۆتۆمبێلی ئەو ماڵەی دزیوە، بەڵام هێشتا ئەو زانیارییە پشتڕاست نەكراوەتەوە. 

پۆلیس و دەزگا تەناهییەكان لە هەولێر لە لێكۆڵینەوەی بەردەوامدان، بۆیە تا ئێستە هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەوبارەیەوە نییە.


وشە - وشه‌