تەرمی "ئوم زەكی" لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

:: PM:05:55:29/01/2026 ‌
تەرمى هودا شەعراوی، ئەكتەر و هونەرمەندی سووری لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە، كە یەكێك بوو لە هونەرمەندە دیارەكانی ئەو وڵاتە و رۆڵی سەرەكی لە چەندان درامای بەناوبانگ لە نێویاندا "باب الحارە" هەبووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی كانوونی دووەم، هەواڵی كوژرانی خانمە ئەكتەری دیاری سووریا "هودە شەعراوی" بڵاو كرایەوە، كە بە "ئوم زەكی" لە زنجیرە درامای بەناوبانگی "باب الحارە" ناسراوە.

تاوانەكە لەناو شوێنی نیشتەجێبوونی هونەرمەندەكە لە دیمەشق رووی داوە، هێشتا هۆكاری كوشتن و چۆنیەتی تاوانەكە روون نەكراوەتەوە. 

هەندێك لە میدیاكان دەڵێن، گومان لە خزمەتكارەكەی دەكرێت كە دەستی لەم تاوانەدا هەبێت، بکوژەکە هەڵاتووە و تا ئێستە شوێنەكەی نادیارە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم