ناسنامەی 54 دەستبەسەركراو و 17 كوژراوی تری كورد لە خۆپێشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ئاشكرا كران كە بە دەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژراون.
بەپێی سەرچاوە خۆجییەكان كە بۆ رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو قسەیان كردووە، لە خۆپێشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی كورد دەستبەسەر كراون یان كوژراون كە تەنیا داوای مافە ڕەواكانی خۆیان كردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا ناسنامەی 54 خۆپێشاندەری دەستبەسەركراو و17 خۆپێشاندەری كوژراوی تری كورد ئاشكرا كران كە خەڵكی ئەم شارانەن، ئیلام، كرماشان، ورمێ، لوڕستان، سنە، سەقز، بۆكان، جوانڕۆ كە تۆمار كراون.
ناوی خۆپێشاندەرە دەستبەسەركراوەكان بریتین لە ئەحمەد عەلیزادە مامۆستا و چالاكی كۆمەڵگەی مەدەنی، هێژا ئومێدی، نوورەدین چەلەنگەر، حوسێن شوكری مامۆستای زانكۆ، سەعید كەریم بەگی، سینا غەزەنفەری، حامید نەزەریان، موحسین ڕووستا، ڕامیار تەبەرخوون، ئیبراهیم عوسمانی، هەیبەت موئەیەد ئەندازیاری بیناسازی، محەمەدڕەزا نوسرەتی، مەسعوود بابایی، عەبدوڵا ساربەگی، ئارمان ئاردەم، ئەشكان ئاردەم.
بەشێكی تری ناوەكان ئەمانەن ئەرشەد ئاردەم، ڕامین یوسفی، سۆران سەحراگەرد، ئەرسەلان دیوارگەر، محەمەد حوسێن داودی، مامۆستای خانەنشین و چالاكی سیاسی، یاسین فەتح، وەحید قەنبەری، بەهمەن نادری، یەحیا حەیدەریان، یادگار ڕۆستەمی، ساسان پاك ڕەوان، حەسەن خۆشڕوو، محەمەدڕەزا شابازی، حەمید چراغی، كیان نگەهدار، سەعید یاسەمی، مێهراداد حەسەنوەند، جەلال فەرامەرزی، هابیل بەگ محەمەدی، مێهرداد نەسیری، زاهید زارعی، جەعفەر مەحموودی، حوسێن مەحموودی، سیامەند قادرزادە، سەلیم قادرزادە، سۆهراب بەهرامی.
دانیاڵ باشیی، هادیی نەجەفی نەژاد، محەمەد ڕەحمانی، ئارین ڕەحمانی، عیماد حەیدەریان، ئارمین محەمەدی، ڕەزا محەمەدی، میلاد محەمەدی، داود ڕەزایی، میلاد ڕۆشەن رەوان، مەهدی نەزەری، مێهرداد ڕەسایی.
ناوی خۆپێشاندەرە كوژراوەكان بریتین لە حوسێن شیركول، عەباس زەینەلی، ڕەسووڵ جەعفەری، شەهرام محەمەدزادە، جەلیل میلانۆیی، ڕەزا خانزادە، بێژەن ئیبراهیمی توی، رەئووف درخشان مێهر، مجید زنگەنە، حەسەن عەلی نەورۆزیی، بێهزاد عەباسیی گەورەجووبی، ماهان مەردانیی گڕسەدەفی، میلاد گەنجدۆست، مەسعوود سەهامی، جەواد نیازی، فەرشید شەكەرسوخەن و جەواد عەسكەری.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی 28ـی كانوونی یەكەمی 2025ـەوە، بەهۆی قەیرانی ئابووری، سیاسی و كۆمەڵایەتی، خۆپێشاندان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەستی پێ كردووە.