نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نووری عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نووری عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دا.
لە پێوەندییەکەدا سەرۆکی هەرێم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆی و ماڵباتەكەیان کرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە نووری عوسمان، سوپاس و پێزانینی خۆی و ماڵباتەكەی بۆ هاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی.