سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی دکتۆر نووری عوسمان دەکات

:: PM:03:27:06/02/2026 ‌
سەرۆک مەسعوود بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی دکتۆر نووری عوسمان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی شەشی شوباتی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز دكتۆر نووری عوسمان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (زەكیە ئەمین عەبدولڕەحمان)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2026



وشە - پۆڵا مەحموود