بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە یەكێك لە گوندەكانی ڕانیە، دوو منداڵ بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لە دەست دا كە منداڵەكان تەمەنیان پێنج بۆ حەوت ساڵ دەبن.
ئەمڕۆ شەموو حەوتی شوبات، رێبین عەلی چالاكی رانیە، بە "وشە"ـی راگەیاند، كوڕ و كچێكی تەمەن شەش ساڵان لە گوندی تیتۆكەی ڕانیە كە ئێستە گەڕەكێكە لە رانیە، بەهۆی غازی سۆپاوە لە كاتی خەودا گیانیان لە دەست دا.
زیاتر گوتی، ڕووداوەكە لە سەعات شەشی بەرەبەیانی ڕووی داوە.
باسی لەوەش كرد، ئەو خێزانە غازیان بۆ خۆ گەرمەكردنەوە بەكار هێناوە، بەهۆیەوە ئەو رووداوە رووی داوە، ئێستە تەرمەكانیان رادەستی كەسوكاریان كراوەتەوە و كەمێكی تر بەخاك دێنە سپاردن.