پێنج رۆژە دوو كچ لە شارەزوور بێسەروشوێنن

:: PM:06:04:07/02/2026 ‌
زیاتر لە پێنج رۆژە، دوو كچ لە سنووری شارەزوور بێسەروشوێنن، كچەكان خەڵكی بەغدان، بەڵام لە شارەزوور نیشتەجێن و هیچ كەسێكیش زانیاری لەبارەیانەوەیە نییە. 

ئەمڕۆ شەموو، حەوتی شوباتی 2026، سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە پۆلیسی سنوورەكە بە "وشە"ی گوت، پێنج رۆژە دوو كچی سنووری شارەزوور بێسەروشوێن بوونە، ئەوان لە بنەڕەتدا خەڵكی بەغدان، بەڵام ماوەیەكی زۆرە لە شارەزوور نیشتەجێن. 

كچەكان بە ناوی "زەهرا عەلا زیا" تەمەن/13 ساڵ/ و "خەدیجە عەلا زیا" تەمەن /16 ساڵ/ دانیشتووی شارۆكەی شارەزوور، ماڵیان جێهێشتووە و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.

هەمان سەرچاوە بە "وشە"ی گوت، كە ئێستە پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لە دیارنەمانی ئەو دوو كچە، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە هیچ سەرەداوێكیان دەست نەكەوتووە.


وشە - وشه‌