مەسروور بارزانی پرسەنامەی بە نووری عوسمان گەیاند

:: PM:08:09:07/02/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بۆ كۆچی دوایی دایكی.

سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم