لە مانگی كانوونی دووەمدا 15 ژن لە باكوری كوردستان و توركیا كوژراون

:: AM:11:20:08/02/2026 ‌
لە مانگی كانوونی دووەمدا 15 ژن و سێ منداڵ لە باكوری كوردستان و توركیا كوژراون، هەروەها نۆ ژن و سێ منداڵیش بەشێوەیەكی گوماناویی گیانیان لە دەست داوە.

ئاژانسی ژن نیوز بە ڕاپۆرتێك ئاماری كوشتنی ژنانی لە باكوری كوردستان و توركیا بڵاو كردەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، مانگی ڕابردوو لە باكوری كوردستان و توركیا 15 ژن و سێ منداڵ كوژراون، نۆ ژن و سێ منداڵیش بەشێوەیەكی گوماناویی گیانیان لە دەست داوە.

هاوكات زۆربەی ژنەكان لەلایەن كەسوكاری خۆیانەوە كوژراون، ژنە كوژراوەكان بەگوێرەی شارەكان بەم جۆرەیە: ئەنتاڵیا دوو ژن، ئەنكارە یەك ژن، تەكیرداغ یەك ژن، كۆنیا دوو ژن، ئیزمیر یەك ژن، ئیستانبوڵ دوو ژن، مانیسا یەك ژن، بارتن یەك ژن، ئەنكەرە یەك ژن، چۆرووم یەك ژن.




وشە - سۆران عەزیز