نووسەری دیار و كەسایەتی فەرهەنگی كورد "محەمەد ئەمین بۆزئەرسەلان" لە سوید لە تەمەنی 91 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
بۆزئەرسەلان خزمەتێكی زۆری بە زمان و فەرهەنگی كوردی كرد و یەكێك بوو لە تێكۆشەرانی دۆزی رەوای نەتەوەكەی و خوازیاری دەوڵەتی كوردی.
بۆزئەرسەلان جیا لەوەی چەندان نووسین و خزمەتی بە فەرهەنگی كوردی كردووە، یەكێك لەو هەڵبەستانەی كە لەناو خەڵكدایە تا ئێستەیش ئەو خاوەنیەتی بە ناوی " دایە تۆ مەگری".
ئەز خورتێ كوردم، كوردێ بناڤ دەنگ.
ڤا من هلگرتی بۆمبا و تفەنگ
ئەز دێ هەرم شەڕ، ئەز دێ هەرم جەنگ.
گەر ئەز نەزڤرم، دایێ تو مەگری.
محەمەد ئەمین بۆزئەرسەلان ناوی خۆی بە پیتەكانی مێژووی بووژاندنەوەی كولتووری كوردی تۆمار كرد، بەتایبەتی لە توركیا لە ساڵانی 1960 و 1970دا، كاتێك بە بوێری و تێكۆشانی بیر و پێنووس، بنەمای سەرەتایەكی كوردی (Alfabê) بڵاو كردەوە.
وەرگێڕانی شاكاری "مەم و زین"ی ئەحمەد خانی ـ باوكی ناسیۆنالیزمی كوردی ـ بۆ زمانی توركی، كاریگەرییەكی مەزن بوو لە ناساندن و پاراستنی ئەدەبیاتی كوردی لە دۆخێكی زۆر سەختدا.