ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە كەسێكی تیكتۆكچی بەناوی عەلی مام بەكر لە هەولێر گیراوە.
ئاسایش دەڵێ، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تیكتیكچی (عەلی مام بەكر) گیرا، بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پێوەندی و تێكدانی بەها كۆمەڵاتییەكان.
دوێنی عەلی باوكی خەندە ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە و حاشای لە كچەگەورەكەی كرد، جیا لەوەی سەتان جنێوی بە كچ و خێزانەكەی دا، دواتر گەڕایەوە لایان و گوتی" گاڵتە بوو".