پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە كە كەسێكیان گرتووە لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 20 سپلیتی دزیوە.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە "تیمەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست، تۆمەتبارێكیان بە ناوی ن. ن. ش، گرت".
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ناوبراو تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە 20 كەلەسەری سپلیت لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی ناو شاری هەولێر.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، ئێستە بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.