بەرەبەیانیی ئەمرۆ عومەركارێكی كورد لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد، ئەو عومرەكارە خەڵكی بازیانە و تەمەنی 79 ساڵە.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، عومرەكارێكی كورد بەناوی (محەمەد قادر حەمەد)، لە سعوودیە لە شاری مەدینەی كۆچی دوایی كرد.
زیاتر گوتی، ئەم عومرەكارە خەڵكی قەزای بازیان سەربە پارێزگای سلێمانییە، تەمەنی لە سەرووی (79) ساڵییەوە بووە و ئەمڕۆ لە شاری مەدینەی كۆچی دوایی كردووە، بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی بەخاك بسپێردرێت ، جیا لەوەی لەگەڵ كۆمپانیادایە و هاوسەفەرەكانی هاوسەری و كوڕێكی دوو لە كچەكانی لەگەڵدایە.
باسی لەوەش كرد، ئێمە بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ئەوقافەوە، سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری ئەو عومرەكارە دەكەین.