مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكات

:: PM:06:27:22/02/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كرد.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە X  پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكەم بۆ كۆچی دوایی عەبدولمونعیم عەلاقی برای.

"لە خودای گەورە داواكارم گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارەكەی ببەخشێت." سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای نووسیوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم