دوای ئەوەی لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2024 لە گەڕەكی مامزاوەی شاری هەولێر هاووڵاتییەكی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان بەناوی "محەمەد عەلی ڕەمۆ" كوژرا. ئاسایش پێنج كەسی لەسەر ئەو تاوانە گرت.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە لە لایەن تیمەكانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون كرا و بەڵگەی تاوانەكان كۆكرانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەكان ئاشكرا كرا بە ناوەكانی ( م ، ع ، ع ) و ( أ ، ع ، ع ) و (ی ، ع ، ع ) و كە دەبنە ماڵی غەزوورانی تاوانلێكراو، هەروەها تۆمەتباران ( ر ، ع ، ر) و (ع ، ح ، ع) دەبنە برا و برازای تاوان لێكراو.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، فەرمانی گرتن بۆ سەرجەم تۆمەتبارەكان دەرچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو كات بەردەست نەبوون بۆیە لە حەوتی شوباتی ئەمساڵ گیران.
جێگەی ئاماژەیە لەسەر بوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو هاووڵاتیی " محەمەد عەلی ڕەمۆ" لە لایەن ماڵە غەزوران و براو برازایەكی خۆیەوە كوژراوە.