سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی ویداد خورشید ئەرسەلان کەسایەتیی دیاری تورکمان و وەزیری پێشووتری حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.
ئەمڕۆ دووشەم 23ی شوباتی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان) کەسایەتیی ناسراوی تورکمان و وەزیری پێشووتری حكوومەتی هەرێمی کوردستانمان پێ گەییشت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، لە خودای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.