وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لبنان ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لبنان، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 454 هه‌زار هاووڵاتی لبنانی زێدی خۆیان جێهێشتووه و به ناچاری ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
حه‌نین ئه‌لسه‌ید وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
لبنان ڕایگه‌یاند، ته‌نیا له هه‌فته‌ی ڕابردوو 454 هه‌زار لبنانی ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، له‌و ژماره‌یه‌یش زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیان له نێو ئه‌و خێوهتگانه ده‌ژین كه حكوومه‌ت وه‌ك په‌ناگه‌ی ئارام بۆی ده‌سته‌به‌ر كردوون.
ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی لبنان، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆردمانی به‌رده‌وامی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی حزبوڵای لبنانی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران ده‌ستیپێكرد، حزبوڵا ده‌ستی به بۆردمانكردنی ئیسرائیل كرد، له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل زۆر به توندی وه‌ڵامی حزبوڵای دایه‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له بۆردمانكردنی بنكه و باره‌گه‌كانی حزبوڵا له ناوچه جیا جیاكانی لبنان و هاوكات هێزی وشكاییشی ڕه‌وانه‌ی هه‌ندێ ناوچه‌ی نزیك سنووره‌كانی خۆی له دیوی لبنانه‌وه كردووه، تا به ته‌واوی حزبوڵا له‌و ناوچه‌یه ڕابماڵێت.