سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئادار، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، پێوەندی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كرد.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەكەی و كەسوكاری گەیاند، بۆ كۆچی دوایی (شێخ حوسێن شێخ مستەفا)ـی براكەی و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.