سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێكی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمكارانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكەیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات شەهید بوو.
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئادار، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوكارانی شەهید وڵات تاهیر كارمەندی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەكەم و هاوخەمیانم.
دەشڵێت، شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێكی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمكارانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكەیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات شەهید بوو.
لە كۆتایی پرسەنامەكەیدا هاتووە، لە خوای مەزن داواكارم گیانی شەهید بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات، ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت. هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.