مۆبایل دزەكەی سلێمانی گیرا

:: PM:04:01:08/03/2026 ‌
پۆلیسی سلێمانی گرتنی دزێكی راگەیاند كە مۆبایلی لە گیرفانی هاووڵاتییاندا دەرهێناوە و دزیویەتی. 

لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك لەنووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سكاڵایان تۆماركرد كە موبایلەكانیان لەناو بازاڕ لێدزراو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و رێكخستنی پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە، دوای لێكۆڵینەوەو چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار و ئاشكراكردنی شوێنی مانەوەی ، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕ توانرا تۆمەتباری ڕووداوەكە بگرێت. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە تۆمەتبارەكە ناوی (ف، ح، ج) لەدایكبووی 1987 كە ژمارەیەك موبایلی لەناو گیرفانی هاووڵاتیاندا دزیبوو.

ئێستە تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



وشە - وشه‌